مێرسین
وه‌زیری خۆراك و كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری توركیا، مه‌هدی ئه‌كه‌ر له سه‌ردانێكی بۆ وه‌قفی هه‌ماهه‌نگی و ناساندنی كولتووری دیاربه‌كر له لقی مێرسین رایگه‌یاند: "گشتمان له هه‌مان كاتدا به كولتوور و نه‌ریته‌كانمانه‌وه نرخی شاره‌كه‌مان به‌رز كردووه‌ته‌وه".
ئه‌كه‌ر تیشكی خسته‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی 7ی حوزه‌یران و به رۆژێكی چاره‌نووسساز وه‌سفی كرد و گوتی: "توركیا له سیاسه‌ته‌كانی له نێو 12 ساڵدا له په‌یڕه‌وییه‌كانی پرۆژه‌كانی دیموكراسی و كێشه گرنگه‌كانی وه‌ك دۆزی كورد هه‌نگاوی گرنگی بڕیوه. قۆناغی چاره‌سه‌ری ده‌ستی پێ كرد به‌ڵام به‌هۆی ده‌ستووری ساڵی 1982 قۆناغه‌كه دوای چه‌ند هه‌نگاوێك پێویستی به گۆڕانكاری نوێ ده‌بێت. توركیا پێویستی به ده‌ستوورێكی نوێ هه‌یه چونكه گۆڕانكاری سیسته‌م و گۆڕینی قۆتاغی چاره‌سه‌ریی بۆ ئاشتی یه‌كجاره‌كی پێویست به‌بیركردنه‌وه ده‌كات. قۆناغه‌كه له‌لایه‌ن ئاكپارتییه‌وه ده‌ستی پێ كردووه و له‌مه‌ودواش له‌لایه‌ن ئاكپارتییه‌وه بۆ پێشه‌وه ده‌چێت. له‌مه‌ودوا ئه‌گه‌ر قۆناغه‌كه پێشكه‌وت له‌گه‌ڵ ئاكپارتی پێش ده‌كه‌وێت. پێویسته ئاگەداری ئه‌مه بین".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه توركیا ته‌حه‌موولی سه‌ركه‌شییه‌كی نوێ ناكات و پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆن به گوتار و قسه‌كانیانه‌وه رێگرییان له چاكسازی كردووه و به‌م پێیه‌ش گوتی: "ئێمه كاتێك ویستمان گۆڕانكاری له ده‌ستوور بكه‌ین دژمان وه‌ستان و پشتگیری‌یان لێ نه‌كردین. له سه‌ره‌تاوه دوو پارتی په‌رله‌مان دژی قۆناغی چاره‌سه‌رین و هه‌وڵ ده‌ده‌ن رێگری لێ بكه‌ن. هه‌ڵوێستی جه‌هه‌په و مه‌هه‌په ئه‌مه‌یه و به‌داخه‌وه هه‌ده‌په‌ش به‌هه‌مان شێوه له گۆڕه‌پانه‌كان سیاسه‌تێكی جیاوازی نییه. هاوكات ئه‌گه‌ر قۆناغی چاره‌سه‌ریی بۆ ئاشتییه‌كی یه‌كجاره‌كی بگۆڕدرێت ئه‌وه پێویسته ئاكپارتی دووباره به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز نوێنه‌ری له په‌رله‌مان هه‌بێت. له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه باوه‌ڕ به قۆناغه‌كه ده‌كه‌ین، گوازه‌ره‌وه‌ی قۆناغه‌كه‌ش ئاكپارتییه. بێجگه له ئێمه ئه‌وانی دیكه مه‌سه‌له و نیگه‌رانییه‌كی وایان نییه".