Ekrem Payan,Ramal Abdullah Mahmood
08 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2017
شرنەخ - AA
مانۆڕی سەربازیی هاوبەشی هەریەک لە سوپای تورکیا و عێراق کە لە رۆژی ١٨ی ئەیلوولدا لە شارۆچکەی سلۆپی سەربە پارێزگای شرنەخ و لە نزیک دەروازەی سنووریی خابوور دەستیپێکردووە، درێژەی هەیە.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند، مانۆڕەکە بە بەشداریی فەیلەقی حەوت و لیوای ٢٨ی میکانیکی سوپای تورکیا بە هاوبەشی لەگەڵ یەکەکانی سوپای عێراق و لە دووریی سێ کیلۆمەتر لە دەروازەی سنووریی خابوور بەردەوامە.
ئهمڕۆ پێنج زرێپۆشی دیکەی جەنگییش بەشدارییان لە مانۆڕەکەدا کرد.
لەچوارچێوەی رێکارە پێویستەکانی مانۆڕەکەدا، یەکەیەکی سەربە لیوای میکانیکی بە شێوەیەکی تاکتیکی گوازرانەوە و لەو میانەشدا سەربازانی هەردوولا رێکاریان لەبەرامبەر هێرشی ئاسمانیی، پەلامارەکان و ئەو بۆسانەی کە دەنرێنەوە و هاتوچۆ لە ناوچە هەستیارەکاندا، گرتەبەر.
هەر لە چوارچێوەی مانۆرەکەدا، راهێنان لەسەر پەلاماردانی ژمارەیەک لە سەربازان و تێکشکاندنی هێرشەکە لە لایەن ژمارەیەک یەکەی سەربازییەوە بە ئۆتۆمبیلی زرێپۆشەوە، کرا.
سەربازانی سوپای عێراق و تورکیا دوای ئەنجامدانی راهێنانەکە، بە ئۆتۆمبیلی زرێپۆش گەڕانەوە یەکەکانیان.