Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
03 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2018
ئاگری - AA
پارێزگاری ئاگری، سولەیمان ئەلبان رایگەیاند "هیچ بەڵگەیەک سەبارەت بە دەستدرێژیی یان گێچەڵی سێکسی بۆ سەر لەیلا ئادەیمیر کە دوای ونبوونی دۆزرایەوە لە ئاگری لە ئارادا نییە".
سولەیمان ئەلبان وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە سەبارەت بە ونبوون و گیان لەدەستدانی لەیلا ئایدەمیری تەمەن چوار ساڵان کە ماوەی ١٨ رۆژ بوو، بێ سەروشوێن بوو.
سولەیمان ئەلبان گوتی: "هیچ بەڵگەیەک سەبارەت بە دەستدرێژیی یان گێچەڵی سێکسی بۆ سەر لەیلا ئادەیمیر کە دوای ونبوونی دۆزرایەوە لە ئاگری لە ئارادا نییە".
هەروەها لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە هۆکاری مردنی لەیلا، پارێزگاری ئاگری، سولەیمان ئەلبان گوتی: "لەبەر ئەوەی نزیکەی ٨-١٠ رۆژ بەبێ ئاو و خۆراک هێڵراوەتەوە، مردووە".
پارێزگاری ئاگری هەروەها رایگەیاند "له ئهنجامی ئهو توێكاری و ههڵسهنگاندنانهی ئهنجامدراون دهركهوتووه كه رۆڵهكهمان دوای بێ سهروشوێنبوونی ٨-١٠ رۆژه مردووه، راپۆرتی توێكاری دهریدهخات كه بهر له ٢-٣ رۆژ له دۆزینەوهی تەرمەکەی خراوهته ئاوی رووبارهكهوه".
له وهڵامی پرسیاری ئەوەشدا کە ئایا رووداوەکە گومانی رفاندنی لێدهكرێت، سولهیمان ئهلبان گوتی: "بهڵێ، رفاندنە".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.