Miraç Kaya
19 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2022
ئەنقەرە - AA
وەزیری وەرزش و لاوانی تورکیا، مەهمەت موحەڕەم قەسابئۆغڵو لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ١٩ی ئایاردا، یادکردنەوەی ئاتاتورک و جەژنی وەرزش و لاوان بەشداری رێوڕەسمێکی سەر مەزاری ئاتاتورک-ی کرد.
مەهمەت موحەڕەم قەسابئۆغڵو و شاندی یاوەری بەشداری رێوڕەسمێکی سەر مەزاری ئاتاتورک-یان کرد کە بەبۆنەی یادکردنەوەی ئاتاتورک و جەژنی وەرزش و لاوان، رێکخرابوو.
وەزیری وەرزش و لاوانی تورکیا سەرەتا بە رێگای ئاسڵانڵیدا رۆیشت و چووە بەردەم مەزاری ئاتاتورک و تاجەگوڵینەی لەسەر دانا، دواتر هەمووان بۆ نیشاندانی رێز بەپێوە وەستان و سروودی نیشتمانییان گوتەوە.