Mohammed Baqi Hussein
26 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2016
له‌درێژه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له هه‌وڵی كودهتاکەی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی، فه‌رمانده‌ی هێزی توركیا له‌چوارچێوه‌ی ناتۆدا له ئه‌فغانستان جه‌نه‌راڵ جاهید باكر و فه‌رمانده‌ی مه‌شق و هاوكاری و راوێژكاریی كابول جه‌نه‌ڕاڵ شه‌نه‌ر تۆپچو كه هه‌وڵیاندابوو به‌ره‌و دوبه‌ی هه‌ڵبێن، ده‌ستبه‌سه‌ركران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی کە ئاژانسی ئانادۆڵو له سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كانه‌وه وه‌ریگرتووه، دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ده‌زگای هه‌واڵگریی میت زانیاری‌یان پێده‌گات باكر و تۆپچو به‌ره‌و دوبه‌ی هه‌ڵاتوون، ده‌ستبه‌جێ هه‌وڵه‌كانیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ و له‌سایه‌ی هه‌ماهه‌نگیی به‌رپرسانی ئیماراتدا هه‌ردوو جه‌نه‌راڵه‌كه له فڕۆكه‌خانه‌ی دوبه‌ی ده‌ستگیركران و به‌یانیی ئه‌مڕۆ گهیهنرانهوه توركیا.