Fevzi Kemal Karagöz
26 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2020
ئاديامان/ ئورفا - AA
رێكارەكانى رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) لە هەردوو پارێزگای ئاديامان و ئورفا بەردەوامە.
شارەوانى ئاديامان، سەرۆكايەتى ناوچەى پيشەسازى ئاديامان، ژوورى بازرگانى و پيشەسازى، گۆشت فرۆشەكان و بە پشتگيرى چەند دەوڵەمەندێك دەستكرا بە دابەشكردنى خۆراک بەسەر ئەو هاووڵاتييە كەمدەرامەتانەى كە بە هۆى ڤايرۆسى كۆرۆنا ناتوانن بێنەدەرەوە.

شارەوانى ئاديامان بەردەوامە لە كارەكانى دەرمانڕێژى و پاكژكردنەوەى تەواوى شارەكە.
- ئورفا
پارێزگارى ئورفا، عەبدوڵڵا ئەرين لە كاتى سەردانيكردنى بۆ لقى سەرەكى پۆستە و تەلەگرافى توركيا PTT لە پارێزگاكە، رايگەياند كە مووچەى خانەنشينى هاووڵاتيیانى تەمەن ٦٥ و بەسەرەوە و ئەوانەى نەخۆشى درێژخايەنيان هەيە دەگەێننە ماڵەكانيان.
ئەرين ئاماژەى بەوەشكرد كە دەرنەچوونى هاووڵاتييان لە ماڵەكانيان باشترين رێگرتن دەبێت لە بڵاوبوونەوەی ڤايرۆسەكە.
