Kemal Karadağ
16 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2021
ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زاره‌تی ناخۆی توركیا بڵاوی كرده‌وه، له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌ره‌ن-١٣دا، دوو تیرۆریستیان له چالاكی خستووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه له پارێزگای شرنه‌خ باشووری خۆرهەڵاتی تورکیا له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌ره‌ن-١٣دا له ناوچه‌ی چیای گابار له شرنه‌خ، ئۆپه‌راسیۆنێك ئه‌نجام دراوه.
باس له‌وه‌ش كراوه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا دوو تیرۆریستی چه‌كدار له چالاكی خراون و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیش له ناوچه‌كه درێژه‌یان هه‌یه.