Mesut Varol
30 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2023
وان-AA
لە ١ی كانوونی دووه‌مه‌وه تا ئێستا ٣٧ هه‌زار و ٣٠٤ کۆچبەری نایاسایی لە وان رێگرییان لێکراوە بچنه ناو توركیاوه.
بەگوێرەی ئەو راگه‌یه‌ندراوه‌ی لە هەژماری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی پارێزگاكه‌دا بڵاوکراوەتەوە، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کۆچی نایاسایی لە شارەکە بەردەوامە.
لەو چوارچێوەیەشدا لە نێوان رۆژانی ٢١-٢٧ی نیسان رێگری لە چوونه ناوه‌وه‌ی هه‌زار و ٣٥٦ کۆچبەری نایاسایی بۆ توركیا كراوه و ١٨٧ کۆچبەری نایاسایی قۆڵبه‌ستكراون.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا رێگریی لە چوونی ٣٧ هەزار و ٣٠٤ کۆچبەری نایاسایی کراوە بۆ توركیا و دوو هەزار و ٢٢٠ کۆچبەری نایاسایی کە قۆڵبه‌ستكراون، رادەستی ناوەندی ره‌وانه‌كردنه‌وه‌ی كۆچبه‌ران له پارێزگا کراون.