Ahmet Sertan Usul
30 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند له رێگای ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی چنگ-برووسکە و چنگ-هه‌وره‌تریشقە باكووری عێراق له تیرۆر پاك ده‌كرێته‌وه، چه‌ك و تهقهمهنه دۆزراوه‌كان و مینه چێندراوهكانیش ده‌ته‌قێندرێنه‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی چنگ-برووسکە و چنگ-هه‌وره‌تریشقە له باكووری عێراق به‌بێ ناوبڕ به‌رده‌وامه و نووسیوویه‌تی: "ئه‌و پارچه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ی دۆزراونه‌ته‌وه له‌ناوبراون و دیاریكردن و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین و بۆمبه چێندراوهكانیش به‌رده‌وامه".
له‌گه‌ڵ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا دیمه‌نی خاپووركردنی ئه‌شكه‌وت و په‌ناگه و له‌ناوبردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی تیرۆریستانیش بڵاو كراوه‌ته‌وه.