Ertuğrul Subaşı,Cemil Murat Budak,Ramal Abdullah Mahmood
19 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
دۆسیه‌ی دادگاییكردنی ٣٢٨ تۆمەتبار له‌باره‌ی كرده‌كانیان له فه‌رمانده‌یی فێرگەی مووشه‌ك و تۆپهاوێژ و لیوای ٥٨ی تۆپهاوێژ له قه‌زای پۆڵاتڵی سەر بە پارێزگای ئه‌نقه‌ره له میانی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی فه‌تۆ له ١٥ی تهمووز له لایه‌ن هۆبه‌ی ١٣ی دادگای سزا قورسه‌كانی ئه‌نقه‌ره له كه‌مپی دامه‌زراوه‌كانی سزاكانی سینجان به‌ڕێوه‌چوو.
هۆبه‌ی ١٣ی دادگای سزا قورسه‌كانی ئه‌نقه‌ره سزای زیندانی قورسكراوی هه‌تاهه‌تایی بۆ ٢٧ تاوانبار و سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایش بۆ ٢٠ تاوانباری دیكه بڕیه‌وه.
هه‌روه‌ها تاوانبارەكانی دیكه‌ش به‌هۆی "یارمه‌تیدان له پێشێلكردنی ده‌ستووردا" به زیندانیكردنی ماوه جیاواز سزا دران.