İsa Toprak
11 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2023
ئه‌نقه‌ره-AA
سه‌رۆكی سه‌رۆكایه‌تی به‌رێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه لهناكاوهكان له توركیا (ئافاد)، یونس سه‌زه‌ر ئاشكرایكرد له ئه‌نجامی بوومهلهرزهكاندا كه چهقهكهی قه‌هره‌مانمه‌ڕه‌ش بوو، ٤٧ هه‌زار و ٩٧٥كهس گیانیان له‌ده‌ستداوه.
یونس سه‌زه‌ر له ناوه‌ندی گشتیی ئافاد، به هاوه‌ڵی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بوومه‌له‌رزه و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی له ئافاد، ئۆرهان تاتار لێدوانی بۆ رۆژنامه‌وانان دا.
سه‌زه‌ر باسی له‌وه‌كرد كاره‌كانی چاككردن و باشكردن له ناوچه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كانی ٦ی شوبات، به چڕی به‌رده‌وامه و هه‌ڵدانه‌وه‌ی داروپهردووهكانیش درێژه‌ی هه‌یه.
سه‌رۆكی ئافاد باسی له‌وه‌كرد ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئه‌نجامی بوومهلهرزهكاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه زیادیكردووه و رایگه‌یاند: "تا ئێستا ٤٧ هه‌زار و ٩٧٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. له‌وانه شه‌ش هه‌زار و ٢٧٨یان له خوشك و برا سوورییهكانمان و بیانییه‌كانی دیكه‌ن".
یونس سه‌زه‌ر تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له ئێستادا سێ هه‌زار و ٩٥٤ كارمه‌ندی گه‌ڕان و رزگاركردن له كاره‌كانی هه‌ڵدانه‌وه‌ی داروپهردووهكان و هاوكارییه مرۆییه‌كاندا كارده‌كه‌ن و به‌هۆی پاشله‌رزه‌كانه‌وه تیمی گه‌ڕان و رزگاكردنیان وه‌ك "هێزی ئاماده" له ناوچه‌كه هێشتووه‌ته‌وه و ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ٣٠٠ كارمه‌ندی بیانی گه‌ڕان و رزگاركردن له ناوچه‌كه‌ن.
سه‌زه‌ر باسی له‌وه‌شكرد ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له خێوهتهكان، كۆنتێنه‌ره‌كان و میوانخانه‌كاندا ده‌مێننه‌وه نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زاره، گوتیشی: "٢٠٩ شاری كۆنتێنهرمان هه‌یه كه پلانی بۆ دانراوه. ١٧ هه‌زار و ٧٨٧ كۆنتێنه‌ر له ناوچه‌كه دانراون".
له‌باره‌ی كاره‌كانی دهربازكردنیشهوه، سه‌رۆكی ئافاد ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ٩٣٥ هه‌زار و ٧٢٢ زیانلێكه‌وتووی بوومه‌له‌رزه له ناوچه‌كه ده‌ربازكراون و گه‌یه‌ندراونه‌ته پارێزگاكانی دیكه.