Hemn Osman
16 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2015
په‌رله‌مانی توركیا
سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په كه‌ماڵ كلچدارئۆغڵو، ره‌خنه‌ی له روونكردنه‌وه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو، گرت سه‌باره‌ت به په‌لاماره تیرۆریستیه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره و گوتی: "ئه‌م وڵاته كێ به‌ڕێوه‌ی ده‌بات؟ له سووریاوه هاتن، هیچ چاودێریمان نه‌كردن. ئایا شتێكی له‌و شێوه‌یه ده‌بێت؟ وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێی رووداوه‌كه له‌سه‌ر سنووری سووریا رووی دابێت و له نێو خاكی سووریا رووی دابێت، ئێمه‌ش چاودێریمان نه‌كردووه. به‌ڕێز رووداوه‌كه له ئه‌نقه‌ره رووی داوه، له گاری ئه‌نقه‌ره و له دووری 500 مه‌تر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره‌وه رووی داوە. ئێوه بۆ له‌وێ رێ و شوێنتان نه‌گرته‌به‌ر".
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكانی گشتیی هه‌ده‌په سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسێكداغ، كڵچدارئۆغڵو بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا و وه‌ڵامی پرسیارهكانیانی دایه‌وه.
كڵچدارئۆغڵو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له سیاسه‌تدا ره‌وشت گرنگه و گوتی: "ئه‌گه‌ر ئێوه له رووی بهڕێوهبردنهوهی لاوازیتان نواندووه، ده‌بێت بڕۆن، هه‌ر به‌و ئاسانییه".
سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په كڵچدارئۆغڵو، باسیشی له‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر وه‌زیرانی داد و نێوخۆ وازیان له پۆسته‌كانیان نه‌هێنا، ئه‌وە پێویسته سه‌رۆكوه‌زیران داودئۆغڵو ده‌ریان بكات و گوتی: "ده‌بێت چ رووداوێك رووبدات تا ئه‌و وه‌زیرانه ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه. ده‌بێت چه‌ند كه‌س بمرن تا ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه. واتە ژماره‌ی كوژراوان، به‌سه بۆ پێكه‌نینی ئه‌وانه. دایكان ده‌گرین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان بوونەته قوربانی به‌ڵام ئه‌و به‌ڕێزه هاتۆته سه‌ر ته‌له‌فزیۆن، كاتێ لێی ده‌پرسن ده‌ست له‌كار ده‌كێشیته‌وه، به پێكه‌نینه‌وه ده‌ڵێت 'نه‌خێر، بۆچی ده‌ست له‌كار بكێشمه‌وه، هیچ كه‌موكوڕییه‌كی ئه‌منی رووی نه‌داوه' ئه‌گه‌ر كه‌موكوڕی ئاسایش رووی نه‌دایه ئه‌م 99 كه‌سه چۆن مردن؟ كێ كوشتنی؟".