Hemn Osman
30 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2015
سه‌باره‌ت به به‌یاننامه‌ی كۆنگره‌ی جڤاتی دیموكراتی DTK، هاوسه‌رۆكی گشتی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) فیگه‌ن یوكسێكداغ رایگه‌یاند: خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری مافی ره‌وایه. نه‌ك ته‌نیا بۆ جزیره، سلۆپی و نوسه‌یبین، به‌ڵكو له هه‌مان كاتدا بۆ ئیستانبوڵ، ریزه، مێرسین و ئه‌نقه‌ره‌ش مافێكی ره‌وایه. له‌به‌رئه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر به‌رگری له‌و داواكاریه.
له میانه‌ی وتارێكیدا كه له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مانی توركیا پێشكه‌شی كرد، یوكسێكداغ ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه چوار ساڵ به‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ی ئولوده‌ره‌ی شرناخدا تێپه‌ڕیوه، كه 35 هاووڵاتی مه‌ده‌نی تێدا بووه قوربانیی و گوتی: "ئازار و ده‌رئه‌نجامی رووداوێك كه لێپرسینه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌كرا، هی هه‌موو گه‌لانی توركیایه. ئه‌وانه‌ی روو ده‌ده‌ن به‌رپرسیاریتی سیاسین، له‌به‌رئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه‌یان له‌باره‌وه نه‌كرا، ده‌رگا له‌به‌رده‌م كوشتاری نوێ‌دا كراوه‌ته‌وه".
یوكسێكداغ، باسی له‌وه كرد له‌و شوێنانه‌ی هاتوچۆ قه‌ده‌غه كراوه، له 7ی حوزه‌یرانه‌وه تا ئێستا 360 هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژراوه، كه 61یان منداڵ و 73یان ئافره‌ت بوون. له‌و حه‌وت شارۆچكه‌یه‌ی داوای خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری به‌رزكراوه‌ته‌وه.
هاوسه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په یوكسێكداغ، ناسنامه‌ی ئه‌و منداڵه سێ مانگانه‌ی به‌رز كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ باپیریدا كوژرا و گوتی: "له‌م جوگرافیایه‌دا منداڵان پێش ئه‌وه‌ی وێنه‌یان له‌سه‌ر ناسنامه‌یان دابنرێت ده‌كوژرێن".
گوتیشی: "ئیمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین سیاسه‌تێك بخه‌ینه‌ڕوو كه تیایدا جه‌نگ بوونی نه‌بێت و كوشتار روو نه‌دات. له كرنگرهی نائاسایی كۆنگره‌ی چڤاتی دیموكرات DTKدا به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شمان ده‌ركرد. له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی به‌یاننامه‌كه، ته‌نانه‌ت پێش راگه‌یاندنیشی، ده‌ستیان كرد به هێرشكردنه سه‌ر هه‌موومان. ئه‌وه‌ی خستمانه‌ڕوو راگه‌یاندنێك بوو بۆ چاره‌سه‌ری دیموكراسی و سیاسی نه‌ك چه‌ك، ئیراده‌ی چاره‌سه‌ری بوو بۆ قسه كردن له‌سه‌ر سیاسه‌ت. ئه‌وه‌ی هه‌ده‌په ئه‌نجامی داوه ئه‌وه‌یه، خستنه‌ڕووی روانگه‌یه‌كی چاره‌سه‌ره. ته‌ماشای ئه‌و لێدوانانه بكه‌ن كه پاش راگه‌یاندنی به‌یاننامه‌كه بڵاوكراونه‌ته‌وه، هه‌رله ناپاكییهوه بگره تا ئاژاوه‌گێری هه‌موو جۆره هه‌ڵوێستێكمان به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته به‌ر. ئه‌گه‌ر له‌باره‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئێمه‌وه هه‌ر وشه‌یه‌ك به‌كاربهێنرێت ئه‌وه چاكه‌یه. ئێمه راستگۆین به‌رامبه‌ر به‌هاكانی شه‌ره‌ف و ئازادی ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان پێ داوین. له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه چاره‌سه‌رمان راگه‌یاندووه. له‌بری ئه‌وه‌ی به ناپاك تۆمه‌تبارمان بكه‌ن، با به به‌ڵێن و سیاسه‌ت قسه بكه‌ن".
یوكسیكداغ، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی له به‌یاننامه‌كه‌دا باسی لێوه‌كراوه گرنگی مێژوویان هه‌یه. به‌یاننامه‌كه له پیناو ئاشتی و چاره‌سه‌ردا ده‌ركراوه، ره‌نگه دوایین هه‌لیش بێت، له‌به‌رئه‌وه پێویست ناكات كه‌س چاوی لێ بپۆشێت.
فیگه‌ن یوكسێكداغ، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته زیاتر له‌سه‌ر ئاشتی و چاره‌سه‌ر قسه بكرێت و گوتی: "ئێمه ئه‌و ده‌قه‌مان وا نه‌خستۆته‌ڕوو كه مایه‌ی گۆڕین نه‌بێت و ده‌قێكی ستاتیكی بێت. به‌ڵكو ده‌قێكی دینامیكی كراوه‌یه به‌ڕووی هه‌موو هاوكاری و گۆڕانێكدا. وه‌رن با مشتومڕێكی دینامیكی بكه‌ین. ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی كۆنگره‌ی جڤاتی دیموكراتی DTK بڵاوی كردووەته‌وه و ئێمه‌ش هاوبه‌شین تێدا، بنه‌مای یه‌كگرتووی گه‌لانی توركیایه له سه‌ده‌ی 21میندا".
له‌درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا فیگه‌ن یوكسیكداغ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ده‌سه‌ڵاتی ئێستای توركیا نیازی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی نییه و گوتی: "نابێت به‌هانه‌ی بی نرخیان هه‌بێت، بێ هیچ به‌هانه‌یه‌ك حكوومه‌ت و سه‌رۆكوه‌زیران كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په هه‌ڵوه‌شانده‌وه. ئه‌وه‌ش نموونه‌یه‌كی ته‌واوی ناجددیاتی سیاسییه. با ئه‌و راستییه‌تان بۆ به‌یان بكه‌م كه نه‌خراوه‌ته‌ڕوو. كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی حكوومه‌ت ئیراده‌یه‌كی نه‌ماوه بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، فیگه‌ن یوكسێكداغ ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه هاوسه‌رۆكی گشتی پارته‌كه‌ی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كراوه‌ته ئامانج و لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌یه‌وه ده‌ستی پیكردووه و گوتی: "ئه‌و عەقلییەتەی ئه‌و دۆسیه‌یه‌ی كردۆته‌وه، عەقلییەتی دادگایه‌كه كه له‌لایه‌ن كۆشك و حكوومه‌ته‌وه ئاڕاسته ده‌كرێت.كاتێ سهركۆمار قسه ده‌كات لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ناكه‌ن، به‌ڵام كاتێ هاوسه‌رۆكه‌كانی ئێمه و لایه‌نگرانی پارته‌كه‌مان قسه ده‌كه‌ن و به‌رگری له خۆبه‌ڕێوه‌بردن ده‌كه‌ن، رووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه ده‌بنه‌وه. خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری مافی ره‌وایه. نه‌ك ته‌نیا بۆ جزیره، سلۆپی و نوسه‌یبین، به‌ڵكو له هه‌مان كاتدا بۆ ئیستانبوڵ، ریزه، مێرسین و ئه‌نقه‌ره‌ش مافێكی ره‌وایه. له‌به‌رئه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر به‌رگری له‌و داواكارییه".
یوكسیكداغ، هەڵسه‌نگاندنی بۆ مشتومڕه‌كانی ده‌ستووری نوێ كرد و گوتی: "به‌یاننامه‌ی كۆنگره‌ی جڤاتی دیموكرات DTK له هه‌مان كاتدا په‌یوه‌ندی به مشتومڕی ده‌ستووری نوێی دیموكراسیه‌وه هه‌یه. ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته خه‌ڵك كه خۆی مشتومڕی ده‌ستووری نوێ بكات و پێشنیاری هه‌بێت. هیچ پارتێكی دیكه پێشنیاری پیشكه‌ش نه‌كردووه سه‌باره‌ت به مشتومڕه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستووری نوێ و هیچ ده‌قێكیان نه‌خستۆته‌روو".