ئەنقەرە
سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری جەھەپە کەمال كڵێجدارئۆغڵو گوتی: " لە دوور یا لە نزیک ھیچ جۆرە پەیوەندییەک لە نێوان جەھەپە و جەماعەتی فەتحوڵلا گولەندا نییە."
لە بارەی بڵاوکردنەوەی تۆمارەکان و جیاوازی لە نێوان تۆماری دەنگی ئەردۆغان و تۆماری سەرۆکی پێشووی جەھەپە دەنیزبایکاڵدا، كڵچدارئۆغڵو گوتی: "لە نێو ئەو دوو تۆمارەدا جیاوازییەکی زۆر ھەیە، یەکێكیان تایبەتە بە ژیانی كهسییهوه، ئەو کەسەی کە ژیانی تایبەتی بایکاڵی کۆنترۆڵ دەکرد تەنیا ئەردۆغان بوو. ئەردۆغان ئاگاداری ئەو تۆمارە بوو، چونکە بۆ خۆی گوتی من بە میتم گوتووە ئەوانەی ئەو کارەیان کردووە بیاندۆزنەوە، بەڵام تا ئێستا ئەو کەسانە نەدۆزرانەوە. باشه بۆ چی نادۆزرێنەوە؟ ئەو تۆمارە تایبەتە بە ژیانی كهسییهوه بۆیە نابێ ژیانی تایبەتی بکرێتە ئامرازێک بۆ سیاسەتكردن. بەڵام ئەو تۆمارانەی ئەمڕۆ لە ئارادان شتی جیاوازن، ئەو تۆمارە باسی دزینی موڵکی گشتی دەکا، باسی ئەوە دەکا کە چۆن کۆماری تورکیا رووت دەکەنەوە."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.