Ahmet Dursun
17 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2022
ئه‌نقه‌ره - AA
كه‌شتییه‌كی ئیماراتی كه ٣٠ كارمه‌ندی لەسەرە له كه‌نداو به‌هۆی هه‌ڵكردنی زریانه‌وه ژێرئاو كه‌وت.
ته‌له‌ڤیزیۆنی فەرمی ئێران بڵاوی کردەوە، كه‌شتییه‌كه ئیماراتی بووه.
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ئاسایشی ده‌ریاوانی لە به‌نده‌ری بوشه‌هر، حوجه‌ت كه‌وسه‌ری به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و زریانه‌ی له كه‌نداو هه‌ڵی كردووه، چالاكییه‌كانی ده‌ریاوانی و جموجۆڵی كه‌شتییه‌كانی راگرتووه و گوتی: "كه‌شتییه‌كی ئیمارات كه ئۆتۆمبێلی هه‌ڵگرتووه، به‌هۆی هه‌ڵكردنی زریانه به‌هێزه‌كه‌ی كه‌نداوه‌وه له دووری ٣٠ میل له به‌نده‌ری عەسلوییە ژێرئاو كه‌وتووه".
حوجه‌ت كه‌وسه‌ری تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌مه‌به‌ستی رزگاركردنی ئه‌و ٣٠ كارمه‌نده‌ی له كه‌شتییه‌كه‌دا بوون، تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و رزگاركردنیان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردووه، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن به ئێله‌گی مه‌له‌وانی ئه‌و كه‌سانه رزگار بكرێن و داوای پشتیوانیان به هه‌لیكۆپته‌ر كردووه.