توركيا

فەرمانى دەستگيركردن بۆ لەيلا گوڤەن و موسا فاريسئۆغڵو دەرچوو

داواكارى گشتيى دياربەكر، فەرمانى دەستگيركردنى بۆ هەردوو پەرلەمانتارى هەدەپە لەيلا گوڤەن و موسا فاريسئۆغڵو كە پارێزبەندييان لەسەر هەڵگیراوە، دەركرد.

Aziz Aslan  | 04.06.2020 - نوێکردنەوە : 05.06.2020
فەرمانى دەستگيركردن بۆ لەيلا گوڤەن و موسا فاريسئۆغڵو دەرچوو

Diyarbakir

دياربەكر - AA

داواكارى گشتيى دياربەكر، فەرمانى دەستگيركردنى بۆ هەردوو پەرلەمانتارى هەدەپە لەيلا گوڤەن و موسا فاريسئۆغڵو كە پارێزبەندييان لەسەر هەڵگیراوە، دەركرد.

داواكارى گشتى، بڕيارى دەستگيركردنەكەى لەسەر سزاى زيندانى كۆتايى لەسەر گوڤەن فارسئۆغڵو دەركرد.

پەرلەمانتارى هەدەپەى دياربەكر فاريسئۆغڵو، لەو داوايەى كە لە دادگايى دووەمى سزا قورسەكانى دياربەكر بەڕێوەدەچوو بە تۆمەتى "ئەندامبوون لە رێكخراوى تيرۆريستيى چەكداریى" بە نۆ ساڵ زيندانى سزا درابوو. پەرلەمانتارى هەدەپەى هەكارى لەیلا گوڤەنيش، لە هەمان دادگا و بە هەمان تاوان سزاى شەش ساڵ و سێ مانگ زيندانى بۆ دەرچووبوو.

ئەو سزايانەى كەدراوەتە پاڵ فاريسئۆغڵو و گوڤەن، لەلايەن فەرمانگەى شازدەهەمى دادگاى باڵاوە پەسەندكراوە.

ئەنجوومەنى گشتيى پەرلەمانى توركيا، موزەكەرەى سەرۆكايەتى كۆمارى توركياى سەبارەت بە جێگربوونى سزاكانى سەر هەردوو پەرلەمانتارى هەدەپە گوڤەن و فاريسئۆغڵو خوێندەوە.

بە گوێرەى دەستوورى توركيا، پاش خوێندنەوەى موزەكەرەكان لە ئەنجوومەنى گشتى ئەوە مافى پەرلەمانتارێتى لە گوڤەن و فاريسئۆغڵو دەسێندرێتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın