Ramal Mahmood
25 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2016
ئایدن
فێستیڤاڵی زۆرانبازی حوشتر لەلایەن شارەوانی ئایدنەوە ساز کرا.
فێستیڤاڵەکە لە گەڕەکی ئڵیجاباشی شارۆچکەی ئەفەلەر سەربە پارێزگای ئایدن ساز کرا و١٥٠ وشتر لەم فێستیڤاڵە لە پارێزگا جیاوازەکانی ناوچەکانی ئیجە بەشدارییان پێکرا.
ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییان ئامادەی فێیستڤاڵەکە بوون، دروشمی "ئایدن یەک دڵ و گیانە، نەفرەت لە تیرۆر" یان بەرزکردبووەوە.
پارێزگاری ئایدن، عومەر فاروق لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەوانان رایگەیاند کە زۆرانبازی وشتر لە باوباپیرانمانەوە بۆمان ماوەتەوە و خەڵک بەجۆش و خرۆشەوە ئامادەی ئەم فێستیڤاڵە بوون.
سەرۆکی شارەوانی ئایدن ئۆزلەم چەرچیئۆغڵو، گوتی: "ئەم زۆرانبازییە بەئەندازەی یارییەکی چێژبەخش پاراستنی میراتێکی کولتوورییە. سوپاسی هاووڵاتییان دەکەم کە بەشدارییان لەو فێستڤاڵەدا کردووە".
هاووڵاتیی عەدنان هەڤپار ئاماژەی بەوە دا کە فێستیڤاڵێکی سەرکەوتوو و سەرنجڕاکێش بوو.
دواتر پارێزگار و سەرۆکی شارەوانی ئایدن خەڵاتیان بە وشرەوانان بەخشی.