Barış Gündoğan
14 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 16 حوزەیران 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سهركۆمار و 27ـه‌مین خولی هەڵبژاردنی گشتیی په‌رله‌مانی توركیا كه 24ی حوزه‌یران به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌و وڵاته ئاشنا ده‌كات به سیستمی نوێی حكومڕانی له میدیاكاندا ئاهه‌نگی دیموكراسیی ده‌گێڕدرێت.

له‌سه‌رتاسه‌ری توركیادا كه وه‌ك ئاهه‌نگگێڕان پێشوازی له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كرێت، كاندیدانی سهركۆمار و پارته سیاسییه‌كان له رۆژێكدا چه‌ند میتینگێك سازده‌كه‌ن و به‌ڵێنه‌كانیان بۆ خه‌ڵكی باس ده‌كه‌ن.

هاوكات كاندیده‌كان به پاس و ئۆتۆمبێل گه‌ڕه‌ك به گه‌ڕه‌ك ده‌گه‌ڕێن و هه‌ڵمه‌تی بانگەشەی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و له رێگه‌ی ئه‌و ستاندانه‌ی له شوێنه گشتیه‌كاندا دایانناون برۆشور دابه‌شده‌كه‌ن.

یه‌كێكی دیكه له‌و ناوه‌ندانه‌ی كه دیموكراسی به‌واتای خۆی تیایدا به‌رجه‌سته بووه، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه. له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی كه‌مپینه‌كه‌دا، پارته سیاسییه‌كان و كاندیده‌كان، گرنگیی زۆریان به پێگه‌كانیان داوە له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.

له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 24ی حوزه‌یراندا، 59 ملیۆن و 391 هه‌زار و 328 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه كه 56 ملیۆن و 342 هه‌زار و 263یان ده‌نگده‌ری ناوخۆیی و سێ ملیۆن و 49 هه‌زار و 65یان ده‌نگده‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن.
له 60 وڵات و 123 نوێنه‌رایه‌تیی توركیا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ده‌نگدانی ده‌ره‌وه ئه‌نجامده‌درێت.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.