Aziz Aslan
07 تشرینی دووەم 2026•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2026
شەپۆلێکی بەخووڕی بارانبارین کاریگەری لەسەر ژیانی دانیشتووانی دیاربەکر هەبوو.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی فەرمانگەی ئاو و ئاوەڕۆی پارێزگاکە، تیمەکانی سەر بە فەرمانگەکە بۆ ڕێگریکردن لە کۆبوونەوەی ئاو و کردنەوەی ڕێڕەوەکان دەستبەکار بوون.
فەرمانگەکە ڕاشیگەیاندووە کە ٥٠ کارمەند بە ئامێری جیاجیا، لە ناوەندی پارێزگاکە و شارەکانی دەوروبەری سەرقاڵی بەڕێوەبردنی ئەرکەکانیانن.