Büşra Nur Özcan
23 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 25 حوزەیران 2018
بورسا - AA
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، مەھمەت شیمشەک رایگەیاند "بەداخەوە حکوومەتی ئەمریکا ئەو پێکھاتەیە دەچەوسێنێتەوە کە دوای جەنگی جیھانیی دووەم بەبەشداریی خۆی دامەزرێنراوە و ئێستا لەبەرژەوەندیی جیھاندایە. بە روونی جەخت لەسەر ئەوە دەکەمەوە کە ئەمریکا ھاوبەشێکی بازرگانی زۆر گرنگمان نییە. ئەمریکا وڵاتێکی گرنگە، ھاوپەیمانێکی گرنگمانە. بابەت ھەیە کۆک نیین لەسەری بەڵام بەگشتیی ئەمریکا وڵاتێکی گرنگە. لە بازرگانیدا بەتایبەتی لەرووی ھەناردەی پیشەسازی ئۆتۆمبێلدا یەکێک لەو وڵاتانەی کەمترین کاریگەری لێدەکات تورکیایە. لەبەرئەوە پێویست بە نیگەرانی ناکات لەو بابەتەدا بۆ تورکیا، بەڵام بەگشتیی کەشوھەواکە تێکدەدات".
مەھمەت شیمشەک گوتی: "لەقۆناغێکداین کە خواستی دەرەکی و خواستی ناوخۆ کاریگەرییان دەبێـت لەسەر کورتھێنان و ھەڵاوسانی ئابووری و ناھاوسەنگییەکان. لەسیاسەتی دراودا ھەنگاوی بەھێزمان ناوە. نیگەرانییەکان لەبارەی سیاسەتی داراییەوە بێجێیە. بەریفۆرمی بنەڕەتی ئەم قۆناغە بەھێز دەکەین".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.