لە شاری ئادیەمان ئاھەنگێک بۆ رێزگرتن لە قوربانیانی شەڕی چاناككالە بەڕێوەچوو، لەو ئاھەنگەدا کە لە لایەن رێکخراوی گۆک کوشاغی رێکخرابوو، شانۆگەرییەک لە لایەن شانۆکارانی کورد نمایشکرا.
سەزای یڵماز، سەرۆکی رێکخراوی گۆک کوشاغی گوتی: لە سای گۆڕانکارییە دیموکراتییەکانی ئەم چەند ساڵەی دوایی لە تورکیا، خەڵکی ناوچەکە ھەوڵ بۆ ناسینی مێژووی ئانادۆڵو بە کوردی دەدەن.