Serhat Zafer
05 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2019
سیواس – AA
پارێزگاری سیواس، ساڵح ئایهان رایگه‌یاند ده‌یانه‌وێت شاری مێژوویی ساریسسای هیتیتهكان كه ده‌كه‌وێته ئاوایی ئاككوزوڵو-ی گوندی باشئۆرهن له قه‌زای ئاڵتنیایڵا، بكه‌نه ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری.
پارێزگای سیواس له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ساڵح ئایهان مێژوویی دێرینی ساریسسا-ی به‌سه‌ركردۆته‌وه و زانیاری له سه‌رۆكی به‌شی شوێنه‌وارناسی زانكۆی ماربۆرگ-ی ئه‌ڵمانی، پڕۆفیسۆر دكتۆر ئاندریاس موڵه‌ر كارپی وه‌رگرتووه سه‌باره‌ت به كاره‌كانی هه‌ڵكه‌ندنی شوێنه‌وارناسی له ناوچه‌كه كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مۆزه‌خانه‌كانی سیواس به‌ڕێوه‌ده‌چن.
ئایهان به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه شاری ساریسسا له سه‌ده‌ی چوارده‌ی پێش زایین دروست كراوه یه‌كێك بووه له شاره هه‌ره گرنگه‌كانی هیتیتیهكان گوتوویه‌تی: "زۆر گرنگی به كایاڵیپنار و ساریسسا ده‌ده‌ین و كاروچالاكییهكانمان چڕده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیانكه‌ینه ناوچه‌ی گه‌شتیاری. ئانادۆڵو مێژوویه‌كی هه‌زاران ساڵه‌ی هه‌یه. ده‌مانه‌وێت مێژووی چوار هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ری ئانادۆڵو ده‌ربكه‌وێت. ئامانجمانه سه‌رنجی گه‌شتیارانی بیانی بۆ ناوچه‌كه رابكێشین. بۆیه تا زووه ده‌ست ده‌كه‌ین به كاره‌كانمان".