Rewa Mahmut Hasan
01 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2017
ئادیامان - AA
لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهاردا گەشتیاران بۆ تەماشاکردنی جوانترین خۆرئاوابوون و خۆرهەڵاتن لە جیهاندا، سەردانی شاخی نەمرود دەکەن لە ئادیامان.
شاخی نەمرود کە دەکەوێتە شارۆچکەی کاهتا سەربە پارێزگای ئادیامان باشووری تورکیا، لەلایەن رێکخراوی یونیسکۆوە خراوەتە لیستی شوێنەوارە دێرینەکان.
لە ئێستادا گەشتیارانی بیانی و ناوخۆیی تورکیا بە هەزارانیان سەردانی ئەو ناوچەیەیان کردووە لە کاتێکدا نزیکەی دوو هەفتەیە وەرزی گەشتیاری ناوچەکە دەستی پێکردووە.
دکتۆر میتیا کە مێژووناسێکی ئیتاڵیە و سەردانی ناوچەکەی کردووە ئاماژە بەوە دەکات کە ناوچەکە یەکێکە لە شوێنە گرنگەکانی جیهان هەروەک خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە پاراستنی ئەو شوێنەوارە لەلایەن تورکیاوە.