Abdullah Shukur
15 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2018
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "١٥ی تەمووز دووبارە ناوی ھەڵستانەوە و زیندبوونەوە و خۆڕاگری گەلی تورکە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری لە رێوڕەسمی یادکردنەوەی شەھیدانی ١٥ی تەمووزی لە شاری ئیستانبوڵ کرد و، گوتارێکی له کۆبوونەوەیەکی جەماوەری پێشکەش کرد.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ئەمڕۆ ھەم خەمێکی قوڵ و، ھەمیش شانازییەکی گەورە لە ھەمان کاتدا لە دڵمان دایە".
ئەردۆغان داوای لێ خۆشبوونی بۆ شەھیدانی ١٥ی تەمووز کرد و گوتی: "داوای لێ خۆشبوون بۆ گشت ئەو شەھیدانە دەکەم کە لە شەوی ١٥ی تەمووز بە خوێنی خۆیان بەرگرییان لە ئاڵا و سەربەخۆیی ئێمە کرد و، داستانییان نووسییەوە لەبەرامبەر ناپاکەکانی فەتۆ".
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "ئەم سەرکەوتنە ئەنجامی ئەو شەھید و بەشداربووانەیە کە ئەو شەوە رووبەڕووی تانکەکان و فڕۆکەکان بوونەوە".
سەرکۆمار ئەردۆغان لەبارەی سەردەستەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ گوتی: ''دەستی خۆفرۆش و ئەو فێڵبازەی کە خۆی لە پێنسیلڤانیا حەشارداوە، بڕیمان''.
ئەردۆغان داواشی کرد کە خوای گەورە جارێکی دیکە ئەم گەلە رووبەڕووی ئازاری وەک ١٥ی تەمووز نەکاتەوە.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.