Mikail Bıyıklı
26 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2026
سهركۆماری توركیا، ڕهجهب تهیب ئهدۆغان ڕایگهیاند: "بەو دروشمەی کە لە بازاڕە جیهانییەکاندا هیچ دەروازەیەکی گومرگی نهمێنێت ئاڵاکەمانی تێدا نەشەکێتەوە، سەرکەوتنەکانمان لە هەناردەکردندا بووە سەرچاوەی هاندەری نیشتمانیمان. لە ساڵی ٢٠٢٥دا هەناردەکردنی کاڵا و خزمەتگوزارییەکانمان بە ٣٩٥،٩ ملیار دۆلار، ژمارهی پێوانهیی لە مێژووی کۆمارەکەماندا تۆمار کرد".
له میانی بهشداری كردنی لە ۳٣هەمین کۆبوونەوەی گشتیی ئاسایی ئەنجوومەنی هەناردەکارانی تورکیا و ڕێوڕهسمی خەڵاتی پاڵەوانانی هەناردەکردندا، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتارێكی پێشکەش کرد و، تیایدا هیوای خواست ئهم کۆبوونەوەیه ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت بۆ وڵات، ئابووریی و هەناردەکاران.
له گوتارهكهیدا سهركۆمار ئهردۆغان ئاماژهی بهوه كرد كه بەو دروشمەی لە بازاڕە جیهانییەکاندا هیچ دەروازەیەکی گومرگی نهمێنێت ئاڵاکەمانی تێدا نەشەکێتەوە، سەرکەوتنەکانمان لە هەناردەکردندا بووە سەرچاوەی هاندەری نیشتمانیی و، ڕایگهیاند: "لە ساڵی ٢٠٢٥دا هەناردەکردنی کاڵا و خزمەتگوزارییەکانمان بە ٣٩٥،٩ ملیار دۆلار، ژمارهی پێوانهیی لە مێژووی کۆمارەکەماندا تۆمار کرد".
گوتیشی: "لەژێر سێبەری گرژییە کاتییەکاندا، گەشەکردنی لەسەدا ٣،٦مان لە ساڵی ٢٠٢٥ و گەشەکردنی لەسەدا ٢،٥مان لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٦دا بەدەستهێنا، بهوهیش ئاستی گەشەکردنی بەردەواممان گەیاندە ٢٣ چارەکی کۆتایی".
سهركۆمار ئهردۆغان باسی له بهرزبوونهوهی ئاستی ههنارده كرد و، ڕایگهیاند: "هەناردەی کاڵاکانمان کە لە ساڵی ٢٠٠٢دا تەنیا ٣٦ ملیار دۆلار بوو، لە ساڵی ٢٠٢٥دا گەیشتە ٢٧٣،٣ ملیار دۆلار. هەناردەی خزمەتگوزارییەکانمان لە ١٤ ملیار دۆلارەوە لە ساڵی ٢٠٠٢، ساڵی ڕابردوو گەیشتە ١٢٢،٦ ملیار دۆلار. پشکمان لە هەناردەی کاڵای جیهانیدا لە ههزاردا ٥٥هوه گەیشتە سەدا ١،٠٤ و پشکمان لە هەناردەی خزمەتگوزارییەکانمان لە ههزاردا ٨٩ەوە گەیشتە سەدا ١،٢٨".
ڕاشیگهیاند: "سوپاس بۆ خودا ئەو گوڕەی لە هەناردەکردندا بەدەستمانهێناوە، لە ساڵی ٢٠٢٦یشدا بەردەوامە. لە مانگی ئایاردا بەهۆی پشووەوە خاوبوونەوەیەکی کاتی لە داتاکانی بازرگانیی دەرەوەماندا ڕوویدا، بەڵام لە ٢٢ی ئایاردا لە هەناردەکردنی ڕۆژانەدا بە ٢،٤ ملیار دۆلار گەیشتینە بەرزترین ئاست".
ههروهها سهركۆمار ئەردۆغان باسی له ههنمارده له بواری بهرگرییدا كرد و، ڕایگهیاند: "لە هەناردەی بەرگریی ساڵانەی ٢٤٨ ملیۆن دۆلارەوە گەیشتینە ئاستێک مانگانە ٩٩٢ ملیۆن دۆلار هەناردەدەکەین.ئەو هەناردەیەی پێشتر لەساڵێکدا دەمانکرد ئێستا لەیەک هەفتەدا دەکەین".
سەرکۆمار ئەردۆغان ئهوهیشی خستهڕوو كه لمیتی ساڵانەی قەرزەکانی ڕیسکۆنت کە پێشتر ٣٠٠ ملیۆن لیرە بوو گهیاندووهته ٤،٥ ملیار لیرە. بە زیادکردنی ٥٠٠ ملیۆن لیرەی دیکە ئەم ژمارەیە دەگەیەننە پێنج ملیار لیرە.