Yusuf Aydın Deniz,Hemın Othman Mohammed
27 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرکۆماری تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان له گوتارێكیدا كه له رێوڕه‌سمی وه‌رگرتنی ناونیشانی دكتۆرای فه‌خری له زانكۆی ئافره‌تی موكۆگاوا پێشكه‌شی كرد، سه‌باره‌ت به پەنابەرانی سووریا رایگه‌یاند ''زۆرێک لە دراوسێیەکانی رۆژئاوامان لەپشت دیوارە بەرزەکان و تەلبەندەکانەوە بەدوای خۆشگوزەرانی خۆیاندا دەگەڕان. بەداخەوە ئامێزی ئەو دایکانەی تەرمی منداڵە بچکۆلەکانیان لە باوشگرتبوو، هاواری باوکان و دیمەنی ئەشکەنجەی بەندینخانەکان و فرمێسکی منداڵە بێتاوانەکان، بەشی نەکرد بۆ ئەوەی کەسانێک بخاتە خۆ و جوڵەیان تێبخات".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان گوتیشی: ''مه‌رجه‌كان هه‌رچییه‌ك بن، وه‌ك توركیا، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ناسنامه‌ی نه‌ژادی، باوه‌ڕ و ره‌نگ به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتی و به‌هاناوه‌چوونی سته‌مدیده و به‌شخوراوان''.
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان، باسی له‌وه كرد كه بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە زانکۆی ٨٠ ئافرەت (له ژاپۆن) هەنگاو لە وڵاتەکەیدا دەنێت.