سەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) سەباحەت تونجەل گوتی: "وەكو پارتی دیموكراتی گەلان پارێزگای ئیدر بۆ ئێمە زۆر گرنگە. ھەروەك چۆن وەكو پارتی ئاشتی و دیموكراسی (بەدەپە) شارەوانی ناوەندی ئیدرمان بە دەست ھێنا، ئەوجا شارەوانیی ناوچەكانیش بەدەست دێنین و گەورە دەبین. لە ئیستەنبوڵیش بە سڕی سورەیا ئۆندەر سەردەكەوین."