ئیزمیر
سەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) سەباحەت تونجەل لە رێوڕەسمی كردنەوەی بارەگای سەرۆكی لقی پارێزگای هەدەپە لە ئاڵسەنجاقی ئیزمیر گوتی "ئەم كردنەوە تەنیا كردنەوەیەكی ئاسایی نییە، بەڵكو كردنەوەی دەرگایەكی نوێیە بەڕووی دیموكراسییەتی توركیادا."
تونجەل گوتیشی "دەمانەوێ بەم شێوازەی سیاسەت كە وەڵامی پێداویستییەكانی ئەم سەدەیە ناداتەوە، بە دەسەڵِات و ئۆپۆزسیۆن بڵێین بەسە راوەستن. ئێمە توركیایەكی نوێمان دەوێ. لەو توركیای دەمانەوێ زەحمەتكێش و ستەملێكراوان دەبنە دەسەڵات. یەكسانی و دادپەروەری بەرقەرار دەبێ. لەو توركیایەی ئێمەدا كوردستانێكی ئۆتۆنۆم دەبێ. ھەرێمی ئەگە و ماڕماڕاش وایان لێدێ. ئەو توركیای ئێمە دروستی دەكەین سیاسەت لە ئەنقەرە وەردەگرینەوە و دەیدەینەوە بە خەڵك. سیاسەتی ناوچەیی دەكەین."
تونجەل ئاماژەی بەوە دا كە ھەندێ وەزیر تێكەڵی گەندەڵی بوون کەچی هەر لە پۆستەکانیان ماون و گوتی "ئێمە روومان سپییە. ئێمە لە ناو کارتۆنی پێڵاوەكەمان پێڵاوی دڕاومان ھەیە."
لەلایەکی دیكەوە لە نێوان سێ كەس كە لە چێشتخانەیەكی ئەو كۆڵانە نانیان دەخوارد و گروپەکەی ھەدەپە گرژی رووی دا. سەرەتا بە شەڕە قسە دەستی پێكرد و سواتر بوو بە شەڕ. دواتر ئەو سێ كەسە لەو شوێنە دوور خرانەوە.