سێواس
پاسێکی نەفەر ھەڵگر لە شارۆچکەی یڵدز ئەلی سەربە پارێزگای سێواس وەرگەڕا. بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان ھەشت کەس گیانیان لە دەستدا.
کاربەدەستانی ناوچەکە روونکردنەوەیانداوە پاسەکە لە پارێزگای وان بەرەو ئەنقەرە بەڕێکەوتووە، لە رێگای سەرەکیی سێواس - ئەنقەرە، لە نزیک شارۆچکەی یڵدزئەلی، بەھۆی بوونی شەختەبەندەوە شۆفێرەکەی کۆنترۆڵی لە دەستداوە.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.