سێ رۆژه هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ی ئیزمیر ده‌درێت
- سێ رۆژه هه‌وڵ ده‌درێت ئه‌و ئاگره دابمركێندرێته‌وه كه له قه‌زای كاراباغڵار سەربە پارێزگای ئیزمیر كه‌وتووتەوه و تەشەنەی سەندووە بۆ قه‌زاکانی سه‌فه‌ریحیسار و مه‌نده‌ره‌س.
Izmir
ئیزمیر – AA
سێ رۆژه هه‌وڵ ده‌درێت ئه‌و ئاگره دابمركێندرێته‌وه كه له قه‌زای كاراباغڵار سەربە پارێزگای ئیزمیر كه‌وتووتەوه و تەشەنەی سەندووە بۆ قه‌زاکانی سه‌فه‌ریحیسار و مه‌نده‌ره‌س.
ئه‌و ئاگره به‌رده‌وامه كه كاتژمێر ١٣:٠٠ی رۆژی یه‌كشه‌ممه له ناوچه‌ی ترزاڵی قه‌زای كاراباغڵار كه‌وته‌وه و دواتر بۆ قه‌زاکانی سه‌فه‌ریحیسار و مه‌نده‌ره‌س تەشەنەی سەند.
ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه زیانی به نزیكه‌ی ٥٠٠ هێكتار زه‌وی گه‌یاندووه و تیمه په‌یوه‌ندییداره‌كان به پشتیوانی هەلیكۆپته‌ر له‌و كاته‌وه هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی ده‌ده‌ن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ٢٠ هەلیكۆپته‌ر و ٢٠٠ ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنه‌وه خراونه‌ته گه‌ڕ.
ماوه ماوه كاریگه‌ری ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئاگره‌كه زیاتر ده‌بێت و ئه‌مه‌ش كاری تیمه‌كان قورس‌تر ده‌كات و هاووڵاتییانیش هاوكاری تیمه‌كان ده‌كه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه راگه‌یه‌ندراوه كه ئاگره‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی دروست نه‌كردووه بۆسه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون.
ئێواره‌ی دوێنێ دوای هه‌وڵی چڕوپڕی تیمه‌كان به به‌كارهێنانی ١٠٠ ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنه‌وه، ٤٠ تانكه‌ری ئاو و ٢٠ ئامێری بیناسازی تواندرا ئاگره‌كه له ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون دووربخرێته‌وه كه به هۆی هه‌ڵكردنی باوه نزیك ببۆوه. دوای نه‌مانی ئه‌و مه‌ترسییه هاووڵاتییان گه‌ڕانه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن