Çiğdem Alyanak,Başak Akbulut Yazar,Ramal Abdullah Mahmood
09 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2019
ئیستانبوڵ – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌و بریندارانه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه كه له ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه داڕووخاوهكهی ناوچه‌ی كارتاڵ-ی شاری ئیستانبوڵ رزگاركران.
دوای ئه‌وه‌ی سهركۆمار ئه‌ردۆغان به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری رزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه داڕووخاوهكهی كارتاڵ سه‌ردانی شوێنی رووداوه‌كه‌ی كرد، پاشان به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی برینداران، سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی لێكۆڵینه‌وه و فێركاری دكتۆر لوتفی كردار-ی كرد.
ئه‌ردۆغان زانیاری له‌باره‌ی ره‌وشی ته‌ندروستی بریندارانه‌وه له سه‌رۆكی پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌كه، پڕۆفیسۆر دكتۆر ره‌جه‌ب ده‌میرهان وه‌رگرت و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌یشی بۆ برینداران خواست.
شاندەکەی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان لەسەردانیاندا بۆ نەخۆشخانە پێكهاتبوون له وه‌زیری ناوخۆ، سوله‌یمان سۆیڵو، وه‌زیری به‌رگری، خولوسی ئاكار، وه‌زیری ژینگه و شارسازی، موراد كوروم، وه‌زیری ته‌ندروستی، فه‌خره‌دین كۆجا، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پیسهشازی و ته‌كنه‌لۆژیا، موسته‌فا ڤارانك، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، پڕۆفیسۆر دكتۆر فه‌خره‌دین ئاڵتون و پارێزگاری ئیستانبوڵ، عه‌لی یه‌رلیكایا.