Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
11 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2018
مانیسا - AA
له کەیسی كارهساتی كانه خهڵووزی سۆمادا، سهرۆكی ئەنجوومەنی کارگێڕی كۆمپانیاكه، جان گوركان به ١٥ ساڵ زیندانی سزادرا و بهڕێوهبهری گشتیی كۆمپانیاكهش، رهمهزان دۆغرو به ٢٢ ساڵ و شهش مانگ زیندانی، سزادرا. هاوکات بەڕێوەبەری جێبەجێکار، ئاکن چەلیک بە ١٨ ساڵ و نۆ مانگ، بەرێوەبەری تەکنیکی، ئیسماعیل ئادالی بە ٢٢ ساڵ و شەش مانگ، سەرپەرشتیاری تەکنیکی، ئەرتان ئەرسۆی بە ١٨ ساڵ و ٩ مانگ زیندانییکردن سزادران.
دوای راگەیاندنی سزاکان لە لایەن دادگاوە، گرژیی درووستبوو، بەو هۆیەوە دانیشتنەکە راگیرا، تیمەکانی تەندروستی فریای ژمارەیەک لە ئامادەبووان کەوتن کە باری تەندروستییان تێکچووبوو.
تیمی دادگاییکردنەکە دوای راگرتنی دانیشتنەکە گەڕانەوە هۆڵەکە و چاوەڕوان دەکرێت بەردەوام بن لەسەر خوێندنەوەی بڕیارەکانیان.