Kenan Irtak,Ramal Abdullah Mahmood
30 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ – AA
سبه‌ی چوارشەممە یه‌كه‌م گه‌شتی ئاسمانی له فڕۆكه‌خانه‌ی نوێی ئیستانبوڵ "خاڵی نوێی به‌یه‌كگه‌یشتنی جیهان"ه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
دوێنێ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان فڕۆكه‌خانه‌ی نوێی ئیستانبوڵی كرده‌وه و له سبه‌ینێشه‌وه یه‌كه‌م گه‌شتی فڕۆكه‌وانی له لایه‌ن هێڵی ئاسمانی تورك له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه ئه‌نجام ده‌درێت.
كاتژمێر ١١:٠٠ی سبه‌ی چوارشەممە یه‌كه‌مین گه‌شت له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌وه بۆ ئه‌نقه‌ره ئه‌نجام ده‌درێت.
دوێنێ دوای به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه كه‌لوپه‌له‌كان كۆكرانه‌وه و ته‌لاره‌كه پاك كرایه‌وه و ئاماده‌باشی ته‌واو كراوه بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شته ئاسمانییه‌كه‌ی سبه‌ی.