28 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2020
ئەنقەرە - AA
لە میانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تورکیا ھاوکاری پزیشکی رەوانەی ئەمریکا کرد کە یەکێکە لەو وڵاتانەی ڤایرۆسەکە کاریگەری زۆری کردووەتە سەری.
ئەو فڕۆکە سەربازییە بارھەڵگرەی ھاوکاری پزیشکی تورکیا بۆ ئەمریکا دەگوازێتەوە کە یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین کاریگەری پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covid-١٩)ی لەسەرە، ئەنقەرەی جێھێشت.

بە فەرمانی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و بەمەبەستی پشتیوانیی لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، تورکیا ژمارەیەکی زۆر پێداویستی پزیشکی وەک دەمامکی نەشتەرگەریی، دەرعی رووخسار پارێز، دەمامکی N٩٥ و بەدلەی پزیشکی رەوانەی ئەمریکا کرد کە یەکێکە لەو وڵاتانەی جیھان کە زۆرترین کاریگەری کۆرۆنای لەسەرە.
پێداویستیەکان کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی و وەزارەتی بەرگریی تورکیاوە ئامادەکرابوو لە فڕۆکەی بارھەڵگری جۆری A٤٠٠M بارکران و بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت.
پێشتر تورکیا پێداویستی پزیشکی رەوانەی ھەریەک لە بەریتانیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، کۆماری باکووری مەقدۆنیا، مۆنتینیگرۆ، سربیا، بۆسنە و ھەرسک، سۆماڵ و کۆسۆڤۆ کردبوو.