Murat Kaya
30 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ - AA
لە میانی لێکۆڵینەوە لە پەیوەندی رێکخراوی هاریکاریی و هەماهەنگیی زانایانی ئایینی (DİAYDER) لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە، سکاڵانامەی تایبەت بە سزادانی ٢٣ تۆمەتبار لەلایەن دادگای ئیستانبوڵەوە پەسەند کرا.
لە سکاڵانامەکەدا باس لەوەش کراوە کە ئەو ٢٣ تۆمەتبارە لەناو رێکخراوی (DİAYDER) کاریان کردووە و لە ماڵپەڕی رێکخراوەکە پڕوپاگەندەی تایبەت بە پەکەکە و کۆمەڵێک راپرسییان دەربارەی دۆزی کورد بڵاوکردوەتەوە، هەروەها لە ساڵی ٢٠١٣ەوە تا ئێستا ئەو کەسانە لە سەرجەم ئەو چالاکییانەی بەشدارییان کردووە، پابەندبوون بە بنەماکانی پەکەکەوە.
لەنێو تۆمەتبارەکاندا چەند کارمەندێکی شارەوانی ئیستانبوڵ هەن کە هاوکاری خێزان و کەسوکاری تیرۆریستانی پەکەکەیان کردووە کە ویستویانە لەناو شارەوانی کار بکەن.
هەروەها (DİAYDER) بۆ کۆکردنەوەی پارە بۆ چالاکییەکانی پەکەکە/کەجەکە هەڵمەتێکی بەناوی "هەڵمەتی دارایی" دەستی پێ کردووە و بەشێکی مووچەی کارمەندانی شارەوانی خستووەتە سەر پارەی هەڵمەتەکە.
لە سکاڵانامەکەدا داوای سزای زیندانیکردنی سێ ساڵ و نیو بۆ ١٥ ساڵ بۆ ئەو ٢٣ تۆمەتبارە کراوە کە لەئێستادا ١٠یان لە زینداندان.