دهۆك
رۆژی هەینی 20ی كانوونی یەكەمی 2013 ئێزیدیەكانی هەرێمی كوردستان رێ ورەسمی جەژنی روژووی ئێزیان گێڕا.
زانایانی ئاینی ئیزیدی رێورەسمی ئەم جەژنە بو هەزاران سال دەگەڕیننەوە. پێش هاتنی جەژن بە 3 رۆژ ئێزیدیەكان بە رۆژوو دەبن و رۆژی چوارم ئاهەنگی جەژن دەگێڕن.
دەخیل خدر كە نووسەریكی ئێزیدی یە بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵو گووتی: "بەپێی هەندێك بیر و باوەڕ ئەم جەژنە دەگەرێتەوە بو سەردەمی نوح پێغەمبەر، و لەم جەژنە درێژبونەوەی رۆژ دەسپێدەكات و شەویش كورت دەبێتەوە."
خدر دەڵێ ئێزیدیەكان بەشێكن لە كلەتوری مروڤایەتی جیهان وحەز و باوەڕیان بە ئاشتی و تەبایی هەیە و هەروەها بڕوایان بە خووای گەورە هەیە و ئیزیدیەكان جەژن بە دەرفەتێكی گەوەرە دەزانن بو بەهێزكردنی گیانی برایەتی و پێكەوەژیان.
ئێزیدیەكان ژمارەیەك جەژنیان هەیە لەوانە جەژنی چوارشەمبویا سۆر، بیلندە ، جەما، چلەیا هاڤینی، چلەیا زستانێ، روژێن ئیزی.
ئیزیدیەت بەیەكێك لە ئاینە كۆنەكانی كوردستان دادەنرێ و زۆربەیان لە هەردوو پارێزگای دهوك و موسل نیشتەجێن و مەزەندە دەكرێ ژمارەیا زیاتر لە 500 هەزار كەس بێ.