Ayşe Yıldız,Hemın Othman Mohammed
26 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2017
ئانتالیا - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به بنكه‌ی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له قه‌ته‌ر رایگه‌یاند "ئێمه گوتومانه كه ئامانجی ئه‌و بنكانهمان بۆ پاراستنی هه‌موو برایانمانە لە كه‌نداو له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی کە له ده‌ره‌وه روویان تێده‌كات. به‌و وڵاتانه‌شمان گوت له كاتی خۆیدا با هه‌ماهه‌نگی بكه‌ین. ئه‌گه‌ر ئێوه به هۆی ململانێی نێوان خۆتان توركیا بكه‌نه ئامانج، ده‌بێت له‌وه‌ی تێبگه‌ن كه توركیا وڵاتێكی ئاسان نییه".
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كۆمه‌ك و هاوكاریان تا یه‌مه‌ن گه‌یاندووه و، سنووری به‌رپرسیاریتی توركیا ته‌نها له وڵات‌دا له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان، خزمان له جیهان و هاوڕه‌گه‌زه‌كان نییه. به‌ڵكو به‌رپرسین به‌رامبه‌ر دوو ملیار ئومه‌ت له جیهاندا و له‌به‌رئه‌وه چاوی هه‌مووان له‌سه‌ر توركیایه.
گوتیشی: "هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی نێوان وڵاتان له قه‌ته‌ر. به‌هه‌ڵه ده‌ڵێن هه‌ڵه و به ڕاستیش راست. ئه‌و سنوورداركردنه به دروست نازانین كه له مانگی ره‌مه‌زاندا به‌رامبه‌ر برایانی ئه‌وێمان كرا. كێشه ده‌بێت، چاره‌سه‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ر مێزه. داده‌نیشیت له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ و كێشه‌كان ده‌خه‌یته‌ڕوو. پاشان قسه ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وه چۆن چاره‌سه‌ر بكه‌ین. ئه‌گه‌ر نا‌توانیت له‌نێو خۆتاندا چاره‌سه‌ری بكه‌ن داوای نیوه‌ندگیری ده‌كه‌یت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كوێت كردی.. ئێمه‌یش هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ناو داواكارییه‌كاندا بڵێیت بنكه‌ی سه‌ربازی توركیا هه‌ڵگرن و دایخه‌ن، ئه‌وه ناكرێت. پێش هه‌موو شتێك سه‌روه‌ری وڵاتێك پێشێل ده‌كه‌یت، یاسای نێوده‌وڵه‌تی پێشێل ده‌كه‌یت، ئه‌و كاته‌یش بێڕێزی ده‌كه‌یت به‌رامبه‌ر سه‌روه‌ری دوو وڵات. ئه‌و رێككه‌وتنه له نێوان توركیا و قه‌ته‌ردایه. ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌وانی دیكه رێزگرتنه لێی. دوو وڵاتی سه‌روه‌ر داده‌نیشن، رێكده‌كه‌ون. ئێمه گوتومانه كه ئامانجی ئه‌و بنكانهمان بۆ پاراستنی هه‌موو برایانمانە لە كه‌نداو له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی کە له ده‌ره‌وه روویان تێده‌كات. به‌و وڵاتانه‌شمان گوت له كاتی خۆیدا با هه‌ماهه‌نگی بكه‌ین. ئه‌گه‌ر ئێوه به هۆی ململانێی نێوان خۆتان توركیا بكه‌نه ئامانج، ده‌بێت له‌وه‌ی تێبگه‌ن كه توركیا وڵاتێكی ئاسان نییه. ئێمه برایانه نزیكده‌بینه‌وه و ده‌ڵێین با به‌یه‌كه‌وه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین. به هه‌مان تێگه‌یشتن ده‌ڵێین كه ئه‌و وڵاتانه برامانن. به‌رده‌وامیش ده‌ده‌ین به هه‌مان تێگه‌یشتن و پشتیوان به خوا ئه‌و كێشانه تێده‌په‌ڕێنین. كه‌سانی دیكه ده‌یانه‌وێت سوود له‌وه وه‌رگرن، به‌ڵام كێشه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه سوودی بۆ كه‌س نابێت. توركیا هه‌ڵ وته‌قه‌لا ده‌دات بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه".