Serdar Açıl
02 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرۆكى فەرمانگەی پەيوەندييەكان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، فەخرەددين ئاڵتوون رایگەیاند كه تا ئێستا له چوارچێوه‌ی كه‌مپینی پاڵپشتی نیشتمانییدا، ٥٥٢ ملیۆن و ٥٢٩ هه‌زار و ٩١٢ لیره كۆكراوه‌ته‌وه.
فەخرەددين ئاڵتوون له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر، راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە سه‌باره‌ت به بڕی ئه‌و به‌خشینه‌ی له رێگه‌ی كه‌مپینی پاڵپشتی نیشتمانی ''ئێمە بۆخۆمان بەسین بۆ تورکیامان'' كۆكراوه‌ته‌وه كه به بانگه‌وازی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ستیپێكردووه و گوتی:
''تا ئێستا له رێگه‌ی كه‌مپینی پاڵپشتی نیشتمانی ''ئێمە بۆخۆمان بەسین بۆ تورکیامان'' كه به بانگه‌وازی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ستیپێكردووه ٥٥٢ ملیۆن و ٥٢٩ هه‌زار و ٩١٢ لیره كۆكراوه‌ته‌وه. هه‌موو زانیارییه‌كان له‌باره‌ی كه‌مپینه‌كه‌مان له رێگه‌ی ماڵپه‌ڕی 'http://bizbizeyeteriz.gov.tr'ه‌وه پێشكه‌ش به گه‌له‌كه‌مان ده‌كرێت، به‌رده‌وامی ده‌ده‌ین به سیاسه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندی شه‌فاف''.