راهشان ئه‌جه‌وید له ته‌مه‌نی ٩٧ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد
- راهشان ئه‌جه‌وید، هاوسه‌ری سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری توركیا و دامه‌زرێنه‌ری پارتی چه‌پی دیموكراسی (DSP)، له ته‌مه‌نی ٩٧ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
راهشان ئه‌جه‌وید، هاوسه‌ری سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری توركیا و دامه‌زرێنه‌ری پارتی چه‌پی دیموكراسی (DSP)، له ته‌مه‌نی ٩٧ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
به پێی ئه‌و زانیارییه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئةنادۆڵو كه‌وتووه، راهشان ئه‌جه‌وید له ٢٦ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩دا، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری گولهانه كراوه، رۆژی دواتر به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستی به‌گشتیی ره‌وانه‌ی به‌شی چاودێری ورد كراوه.
به هۆی له‌كاركه‌وتنی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی، راهشان ئه‌جه‌وید دوێنێ شه‌و كاتژمێر ٢١:١٠ خوله‌ك، كۆچی دوایی كرد.