Zeynep Rakipoğlu,1 23
12 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2018
ئیستانبوڵ – AA
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆکی دەستەی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی و سیاسیی IPIS، دکتۆر سەید کازم سەجادپور بە ئاماژە دان بەوەی کە لەگەڵ هاتنی لایەنی سێیەم بۆ ناوچەکە بە هەوڵدان بۆ کردنەوەی کەلێن لە نێوان وڵاتان زیان بە خەڵکی ناوچەکە گەیشتووە، رایگەیاند: "ئەمریکا پرەنسیپە یاساییە نێودەوڵەتییەکان بەهەند وەرناگرێت لە ناوچەکە. تەنانەت گوێ بۆ هاوپەیمانی خۆیشی ناگرێت. تورکیا نیگەرانی ئەمنی هەیە، بەڵام ئەمریکا ئەمە بە هەند وەرناگرێت".
لە میانی بەشداریکردن لە "دەیەمین کۆبوونەوەی مێزگردی تورکیا-ئێران" کە بە هەماهەنگی لە لایەن بنکەی لێکۆڵینەوەی ستراتیجی ئاسیای تورک TASAM و IPIS بەڕێوەچوو، دکتۆر سەید کازم سەجادپور تیشکی خستە سەر ئەوەی کۆبوونەوەی ئەم کەسانەی گرنگی بە پەیوەندییەکانی تورکیا و ئێران دەدەن لەوێ خزمەت بە بەرەوپێشبردنی ئەو پەیوەندییانە دەکەن.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆکی دەستەی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی و سیاسیی IPIS، دکتۆر سەید کازم سەجادپور لە بارەی گرنگی پەیوەندییە فرەڕەهەندییەکانی تورکیا-ئێران دوا و گوتی: "پەیوەندییەکانمان تاک رەهەند نین و زۆر گرنگە کە لە هەموو رەهەندەکان پتەوتر دەبن. ئەگەر لە رەهەندێکدا کەموکوڕیش هەبێت ئەوا بە رەهەندەکانی دیکە ئەو پڕدەکرێتەوە. ئەرکی ئێمە بەرهەمهێنانی هزرە. هزری ئێمە پەیوەندیدارە بە چۆنیەتی بینینی پرسەکان و شرۆڤەکردنیان. ئەم کۆبوونەوانە بۆ شرۆڤەکردنی ئەم جۆرە پرسانە زۆر بەسوودن. لەبارەی سیاسەتی نێودەوڵەتییەوە وێنە گەورەکە روونتر دەبینین. هەر بە دوای ئەمەشدا پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات دێن. دامەزراوەکانی هزر و رامان بۆ پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات زۆر گرنگن".
دکتۆر سەید کازم سەجادپور هەستکردن بە کێشەکانی ناوچەکە و چۆنیەتی شرۆڤەکردنیان لە لایەن تورکیا و ئێرانەوە خستە روو و ئاماژەی بەوە دا کە لە قۆناغی دوای جەنگی سارد سیاسەتەکانی ناوچەکە و یاریزانانی زیاتر دەرکەوتن و گوتی: "با بیر لە هەموو یاریزانانی ناوچەکە بکەینەوە. لەوانەیە قەتەر دەوڵەتێکی بچووک بێت، بەڵام یاریزانە. تورکیاش یاریزانە و پێگەی ستراتیجی گرنگە، ئێرانیش بە هەمان شێوە. لە ناوچەکەمان گرنگترین یاریزانەکان تورکیا و ئێرانن. جگە لەوە سعوودیە و ئیماراتیش یاریزانی گرنگن. کە سەیری ئەو کارانە دەکەین کە لە یەمەن ئەنجامیانداوە ئەمە دەبینین. پەیوەندییەکانی تورکیا-ئێران کاریگەری هەبووە لەسەر گۆڕینی یارییەکان. هەر لەگەڵ دەسپێکی هەماهەنگی نزیکی تورکیا و ئێران بە تایبەتی لەسەر پرسی سووریا بە هەماهەنگی لەگەڵ رووسیا رێساکانی یاریەکە گۆڕدران. هەروەها پرسی دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی لە باکووری عێراق هەبوو. ئەوکاتە ئەو پرۆسەیەی نەخشەی بۆ کێشرابوو بە هەماهەنگی نێوانمان رێساکانی یارییەکە گۆڕدران. ئەرکی توانینی یاری گۆڕین دوا خاڵ بوو کە ویستم باسی بکەم".
- "ئەمریکا پرەنسیپە یاساییە نێودەوڵەتییەکان بەهەند وەرناگرێت لە ناوچەکە"
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆکی دەستەی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی و سیاسیی IPIS، دکتۆر سەید کازم سەجادپور تیشکی خستە سەر ئەوەی کە پلانی جۆراوجۆر لە دژی ئەو هەماهەنگییە دەگێڕدرێن و رکابەری لە ناوچەکە بە شێوەیەکی چڕ تەشەنەی سەندووە و گوتی: "یەکێک لەوانە هاوسەنگی هێز و سیاسەتی دژە ئێرانە. خۆ ئێمە عێراق، لوبنان و سووریامان داگیرنەکردووە. ئەمریکا خۆی ئەو سیاسەتەی کە دایڕشتووە بە درۆی دەخاتەوە. له هه‌موو قۆناغه‌كاندا ئه‌م هاوسهنگیكردنه ئه‌نجامده‌درێت. ده‌بینین قسه‌ی جیاواز هه‌یه. دوو گێڕانه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی له ناوچه‌كه‌دا له ئارادایه. یه‌كه‌میان تێڕوانینه بۆ ناوچه‌كه له‌ناوه‌وه. ناوچه‌كه له بازنه‌ی خۆی بێته ده‌ره‌وه و نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی بێت. دووه‌میش هاورده‌كردن بۆ ناوچه‌كه له ده‌ره‌وه و گه‌شه‌پێدانی ناوچه‌كه‌یه".
دکتۆر سەید کازم سەجادپور راشیگه‌یاند، سه‌دان ساڵه له ناوچه‌كه‌دا بوونیان هه‌یه و گوتی: "لایه‌نی سێیه‌م هات و ده‌ستی به تێكدانی نێوانی وڵاتانی ناوچه‌كه كرد و زیان به گه‌لانی ناوچه‌كه گه‌یشت. ئه‌مریكا ره‌چاوی مافه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ناكات له ناوچه‌كه‌دا. ته‌نانه‌ت گوێ بۆ هاوپه‌یمانه‌كانیشی ناگرێت. توركیا نیگه‌رانیی ئه‌منیی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مریكا گوێ به‌مه نادات. ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كان له هه‌وڵی گۆڕینی جیۆپۆڵه‌تیكی ناوچهكهدان. له ده‌ره‌وه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن ئه‌مه له‌گه‌ڵ هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ئه‌نجامبده‌ن. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مه شكست بهێنێت. چونكه سروشتی نییه. هه‌ر كارێكی له‌م جۆره، ده‌كرێت شكست بهێنێت. شۆڕشی ئێران وه‌ڵامێكی سروشتی بوو. به شۆڕشی ئێران ئه‌م قۆناغه درێژه‌ی كێشا. سروشتیبوونی شۆڕشه‌كه و خۆجێیبوونی، ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و قۆناغانه‌یه كه له ناوچه‌كه‌دا باسمكردن. ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ناوچه‌كه سه‌رله‌نوێ رێكبخنهنهوه، جددین. لێره‌دا باسی شه‌ڕێكی ساردی دیكه ناكه‌م، به‌ڵام پێویسته ئه‌مانه به‌هه‌ند وه‌ربگرین. باوه‌ڕمان به‌و وه‌ڵامه‌یه كه ناوچه‌كان به شێوازێكی سروشتی ده‌یده‌نه‌وه. په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئێران، خزمه‌ت به ئاشتی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه ده‌كات".