ئەستەنبوڵ
زەهرا دەڤەلی ئۆغڵو، ئەو ژنەی بانگەشەی ئەوەی کردبوو لەکاتی خۆپیشاندانەکانی پارکی گەزی-هاوینی ساڵی پار- خۆی و منداڵێکی لە لایەن خۆپیشاندەران هێرشی کرابووەسەر، دوای وەرگرتنی راپۆرتی پزیشکی، لە داواکاری گشتی سکاڵای تۆمار کرد.
ئێستا پرسی پەلاماردانی دەڤەلی ئۆغڵو، لە تورکیا بۆتە رۆژەڤ.
ئەو ژنە دوای بڵاو بوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەو کاتەی هێرشی دەکرێتەسەر، دەڵێ ئەوە بە مەبەستی شێواندنی ڕاستیەکان و لە کەدارکردنی کەسێتی، ئەو ڤیدیۆیە بڵاو کراوەتەوە.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.