Sangar Hamad Azeez
15 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری بەرگری تورکیا خوڵوسی ئاکار،لەبارەی قۆناغی ئیدلب گوتی: "وەک ئەوەی پلانی بۆکراوە بەردەوام دەبێت، ئێمە لە پشت بەڵێنەکانمانین".
ئاکار دوای کۆبوونەوەی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکوەزیرانی رۆمانیا ڤیۆریکا دانچیلا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرد و وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
وەزیری بەرگری تورکیا خوڵوسی ئاکار،لەبارەی قۆناغی ئیدلب گوتی: "وەک ئەوەی پلانی بۆکراوە بەردەوام دەبێت، ئێمە لە پشت بەڵێنەکانمانین".
ئاکار سەبارەت بە نەخشەرێگای منبج و دەورییە پرینسیپەکانی ئەمنی گوتی " لە ئایندەیەکی نزیک دەسپێدەکات ".
وەزیری بەرگری تورکیا، لەبارەی مەشق و راھێنانی ھاوبەشی ھێزەکانی ئەمریکا و تورکیا پەیوەندیدار بە ئەنجامدانی دەورییەی ھاوبەش گوتی: "لە ماوەیەکی کەمدا مەشقەکان کۆتایی پێ دێت".