هەکاری
خێزانی دوو خوێندکاری زانکۆی هەکاری کە ماوەی ١٨ رۆژە هەواڵی کوڕەکانیان نازانن، بانگەشەی ئەوە دەکەن کە رۆلەکانیان لەلایەن پەکەکەوە رفێندراون.
ئیدریس د. و زافەر تەكمان ئەو دوو خوێندكارەن كە تەمەنییان 20 ساڵە و لە هەمان بەشی كۆلێژێكی زانكۆ دەخوێنن، چاوەڕوانی پڕ لە دوودڵی خێزانەكانیان ماوەی ١٨ رۆژە بەردەوامە بەهۆی ئەوەی هەواڵیان نازانن.
برا گەورەی زافەر تەكمانی شونبزر، محەمەد تەكمان بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند "لەسەرەتای ساڵی خوێندندا برا بچووكەكەی چووە ناوی خۆی لە زانكۆی هەكاری تۆماركردووە، بەڵام دواتر ئەوەندەی ئەمان زانیویانە كە لە دۆخێكی زۆر دژواردا ساڵی یەكەمی خوێندنی تەواو كردووە".
محەمەد تەكمانی برا گەورە ئاماژەی بەوەكردووە برا بچووكەكەی چەند جارێك بەرەوڕووی هەڕەشە بووەتەوە بەڵام لە خێزانەكەی شاردووەتەوە و گوتی: "براكەم بەتایبەت بەهۆی ئەوەی دیندارە و هاوسۆز نەبووە لەگەڵ پەكەكە كراوەتە ئامانج".
تەكمان ئەوەشی گوتووە زافەر رۆژی ٢٣ی ئایاری رابردوو پێی گوتم "تاقیكردنەوەم هەیە"و دواتر هاتووەتە وان، ئەو رۆژە پەیوەندییان بەردەوام بووە و بە تەلەفۆن قسەیان كردووە بەڵام لە رۆژی ٢٦ ئایاری رابردوەوە تەلەفۆنەكەی زافەر بەردەست نییە و لەو كاتەوە هیچ هەواڵێكی نازانن.
- "چاوەڕوانی ئازداكردنی براكەمانین"
تەكمان رایگەیاند چووەتە هەكاری و دامەزراوەكانی پەیوەندیداری لە ونبوونی براكەی ئاگادار كردووەتەوە و سكاڵای تۆماركردووە و گوتی: "دوای ئەوەی كوڕەكانمان ون بوون سەردانی هەریەكە لە بەڕێوەبەراتییەكانی ئاسایشمان لە وان، هەكاری و دیاربەكر كرد. بەڵام هەوڵەكانمان هیچ سوودێكیان نەبوو. لەبەر ئەوەی براكەم و هاوڕێكەی كەسانی دیندار بوون، لەناو زانكۆدا زۆر دیار بوون. لە زانكۆ باج و خەراجیان كۆكردووەتەوە و كە ئەمانیش پارەیان نەداوە، زیاتر كەوتوونەتە بەرچاو و هەڕەشەیان لێكراوە. ئێمە ئاگاداری هیچ یەكێك لەم رووداوانە نەبووین و دواتر زانیمان. ئیتر دوای ئەوەی براكەم و هاوڕێكەی دەڕفێنن و ئێستاش ئێمە داوا دەكەین براكەمان ئازاد بكرێت. لێرەوە داوا لە بەڕێز سەركۆمار دەكەم، دەمانەوێت ساتێك زووتر براكەمان بگەڕێتەوە. هەموو خێزانەكەمان بەهۆی ئەوەوە لە دۆخێكی زۆر خراپ داین".