ئیدر
سەڵاحەدین دەمیرتاش، سەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراتی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن، سەردانی شاری ئیدری کرد.
دەمیرتاش، لەو شارە باسی ناکۆکیی ئاکپارتی و جەماعەتی گولەنی کرد و گوتی: ئەوان ١١ساڵ پێکەوە دەوڵەتی تورکیایان بەڕێوە برد، تا کاتێک بەرژەوەندیی هاوبەشیان بوو، کۆک و تەبا بوون. کەچی ئێستا هەموو شتێ ئاوەژوو بۆتەوە و سەنگەریان لەیەکتر گرتووە.
دەمیرتاش گوتی: "ئەم هەڵبژاردنە تەنیا بۆ دیاریکردنی سەرۆکی شارەوانییەکان نییە، بەڵکو دەبێ تۆڵە لەوانە بکەنەوە چەندین ساڵە دەتان روتێننەوە و دان نانێن بە کەلتوور و زمانماندا. کاتێ گەلە برسییەکەمان بە ئارەقی نێوچەوانی پارە پەیدا دەکا تەنیا بۆ ئەوەی بژی، کەچی کەسانێک هەن تەنیا سەعاتەکانی دەستیان بایی ملیۆنێک دۆلارە. لە کاتێکدا ئێمە نان نییە بیخۆین، ئەوان لە نێو کارتۆندا چەندین ملیۆن دۆلاریان شاردۆتەوە و دواتر دەیگوێزنەوە، بۆیە دەبێ سندوقی هەڵبژاردن بکەنە گۆڕستانی ئەوانە و بە تەواوی بیاننێژن."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.