Muhammet Ali Kemal
17 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2017
ئەنقەرە- AA
سەرۆکی دەستەی باڵای ھەڵبژاردنی تورکیا، سادی گوڤەن: "لە کاتژمێر ١١ شەو بەولاوە ژمارەی دەنگدان ٥٦ ملیۆن و ١٤٧ ھەزار و ٥٠٦ کەس بوو و تێکرا ٥٩٤ ھەزار ٧٦ دەنگدەر ھەیە کە نەچووەتە نێو سیستەم. ھاوکات کۆی دەنگەکانی 'بەڵێ' ٢٤ ملیۆن و ٧٣٦ ھەزار و ٥١٦ دەنگە و کۆی دەنگەکانی 'نەخێر'یش ٢٣ ملیۆن و ٥١١ ھەزار و ١٥٥ دەنگە. بەپێی ئەم ئەنجامە، 'بەڵێ' دەرچووە".
سادی گوڤەن لەدوای تەواوبوونی گشپرسییەکەی تورکیا سەبارەت بە هەموارکردنەوەی دەستوور و بڵاوکردنەوەی ئەنجامە بەراییە نافەرمییەکان، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی سازکرد و پرۆسەکەی هەڵسەنگاند.
گوڤەنئاماژەی بەوەکرد ئەو پسولانەی بۆ دەنگدان لە ھەڵبژاردن بەکاردەھێنرێت لە لایەن دەستەکەوە بە تایبەت دروستکراوە و رایگەیاند: ''دەستەکانی سندووق پێش دەستپێکردنی ھەڵبژاردن پسولەکان وەردەگرن و لە کاتی بەیانی ھەڵبژاردندا پسولەکانی دەنگدان دەژمێرن. ھاوکات دوای تەواوبوونی ھەڵبژاردن و پێش دەستپێکردنی جیاکردنەوەی دەنگەکان، ژمارەی پسولەکان و زەرفەکان و ژمارەی دەنگدەرەکان دیاری دەکرێت".
گوتیشی: "لە کاتژمێر ١١ شەو بەولاوە ژمارەی دەنگدان ٥٦ ملیۆن و ١٤٧ ھەزار و ٥٠٦ کەس بوو و تێکرا ٥٩٤ ھەزار ٧٦ دەنگدەر ھەیە کە نەچووەتە نێو سیستەم. ھاوکات کۆی دەنگەکانی 'بەڵێ' ٢٤ ملیۆن و ٧٣٦ ھەزار و ٥١٦ دەنگە و کۆی دەنگەکانی 'نەخێر'یش ٢٣ ملیۆن و ٥١١ ھەزار و ١٥٥ دەنگە. بەپێی ئەم ئەنجامە، 'بەڵێ' دەرچووە".
سەبارەت بە ماوەی پێشکەشکردنی تانەکان و وادەی راگەیاندنی ئەنجامە فەرمییەکان سەرۆکی دەستەی باڵای ھەڵبژاردنی تورکیا رایگەیاند: "ئەنجامە مسۆگەرەکان لەدوای لەبەرچاوگرتنی ماوەی تانەکان، لە دوای١١ تا ١٢ رۆژ ئاشکرا دەکرێت".
سادی گوڤەن لەبارەی قسەکانی سەرۆکی گشتی جەھەپە کەماڵ کڵچدارئۆغڵوەوە کە گوتبووی "دەستەی باڵای ھەڵبژاردن لەکاتی یاریدا یاساکانی گۆڕیوە"، رایگەیاند: "لەکاتی یاریکردندا یاساکانمان نەگۆڕیوە".