Zafer Fatih Beyaz
21 مای,س 2024•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2024
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا بڵاویکردەوە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی نارکۆچەلیک-١٨دا بۆ سەر بازرگانانی ماددەی هۆشبەر کە لە یەک کاتدا لە ١٧ پارێزگا بەڕێوەچوو، دەستگیرا بەسەر یەک تۆن و ٥٧ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و ١٦ ملیۆن و ٢١٨ هەزار حەبی بێهۆشدا و، ٢٧٢ بازرگانی ماددەی هۆشبەریش دەستگیرکران.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، یەرلیکایا ئاماژەی بەوە کرد کە ئۆپەراسیۆنەکان بەهەماهەنگیی سەرۆکایەتی فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەییەکان و قاچاخچێتی سەربە فەرماندەی گشتیی جەندرمە لەلایەن تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگا لە ئادانا، ئەنتاڵیا، ئایدن، ئاگری، ئیستانبوڵ، دیاربەکر، ئەدیرنە، نەوشەهیر، چانکری، ئیزمیر، عوسمانیە، هاتای، چاناککالە، بینگۆل، ئەلازیغ، ئەرزینجان و تۆکات بەڕێوەچوو.
یەرلیکایا باسی لەوە کرد ٨٦٥ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان لە چوارچێوەی ٢١٠ تیمدا ئۆپەراسیۆنەکانیان بەڕێوە بردووە کە تیایدا دەستگیراوە بەسەر یەک تۆن و ٥٧ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و ١٦ ملیۆن و ٢١٨ هەزار حەبی بێهۆشدا، هەروەها ٢٧٢ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون.
ڕاشیگەیاند: "پێداگرین لە پاککردنەوەی وڵاتەکەمان لە بازرگانانی ژەهر و شەقام لە فرۆشیارانی ماددەی هۆشبەر. ڕێگە نادەین بازرگانانی ماددەی هۆشبەر گەنجان کە داهاتوومانن و کۆمەڵگاکەمان ژەهراوی بکەن".