Yusuf Aydın Deniz,Ramal Abdullah Mahmood
27 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
وه‌زیری به‌رگری توركیا، خولوسی ئاكار به‌شداری كرد له ده‌نگدان به "وێنه‌كانی ساڵ"ی ئاژانسی ئانادۆڵو. له‌و میانه‌یه‌دا گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌و چه‌كه به زێڕ رووپۆشكراو، قورئانی پیرۆز و ئاڵای توركیایه تۆماركران كه له‌و سه‌رده‌مه‌ی خولوسی ئاكار سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا بوو له لایه‌ن سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی-یه‌وه پێشكه‌شی كرابوون.
دوێنێ ده‌وله‌ت باخچه‌لی رایگه‌یاند كه له‌و سه‌رده‌مه‌ی خولوسی ئاكار سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا بوو چه‌كی به زێڕ رووپۆشكراو، قورئانی پیرۆز و ئاڵای توركیای پێشكه‌شی ناوبراو كردووه.
باخچه‌لی به باسكردنی رووداوه‌كانی هه‌وڵی كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی ١٥ی تهمووز رایگه‌یاند "خولوسی ئاكار پاشا پارێزگاری له قورئان و ئاڵا و چه‌كه‌كه كرد".
بریكای سه‌رۆكی فراكسیۆنی جه‌هه‌په له په‌رله‌مانی توركیا، ئۆزگور ئۆزه‌ل له‌و سكاڵانامهیهی دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه له‌سه‌ر خولوسی ئاكار تۆماری كردبوو و ره‌وانه‌ی دادگای كردبوو گوتبووی ئه‌و چه‌كه‌ی باخچه‌لی پێشكه‌شی ئاكاری كردبوو له شه‌وی هه‌وڵی كوده‌تاكه ونبووه.