خێزانەکە هەشت سەرخێزانن و چواریان منداڵن. بەهۆی شەڕی ناوخۆ لە وڵاتەکەیان ئاوارەی شاری دیاربەکر بوون و لە خانوویەکی داڕوخاودا لەناوچەی سوور ستارەیان گرتووە.
حەفتەی رابردوو پلەی گەرما لە ناوچەکە بۆ ١٥ پلە لەژێر سفر دابەزی، بێجگە لە بارینی شەپۆلێک بەفر. ئەو خێزانە لە خانووە روخاوەکەدا خەریک بوو رەق هەڵێن.
خێزانەکە کەمترین کەلوپەلی خۆ گەرمکردنەوەیان هەبووە، کاتێ خەڵکی ناوچەکە بە رەوشەکەیان دەزانن خێرا لایەنە پەیوەندییەکانی لێ ئاگادار دەکەنەوە.
دواتر تیمەکانی فریاگوزاریی خێزانەکە دەگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە. پزیشکەکان دەڵێن ئەگەر گەیاندنیان بە نەخۆشخانە لەوە زیاتر دوا کەوتبا، تەندروستییان لە مەترسیدا دەبوو.