دیاربەکر
گولەر ئۆزئاڤجی، دوای ئاڵوگۆڕە سیاسییەکانی ٢٨ ی شوباتی ١٩٩٧، کاتێ نەجمەدین ئەربەکان لەسەر کار لابرا و فشار خرایە سەر ژنانی سەرپۆشبەسەر، بیرەوەری تاڵی هەیە، ئەوکاتە لەبەر ئەوەی لەچکی دەپۆشی، دوو جار لە زانکۆ دەرکرا.
دوای زیاتر لە ١٧ ساڵ لەو مێژووە، ئێستا گولەر بە هەمان لەچکەوە لە لایەن زۆربەی خەڵکی حەزرۆ لە پارێزگای دیاربەکر، بە سەرۆکی شارەوانی هەڵبژێردرا.
ئۆزئاڤجی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی ئەو رۆژانەی کرد کە تێیدا بە فشار لە زانکۆ وەدەر نراوە: "ساڵانی ١٩٩٨ و ١٩٩٩ دا لە کۆنیا کاتێ خوێندکاری زانکۆ بووم، بەهۆی باڵاپۆشیەکەمەوە توشی کێشەی زۆر هاتم ئەو کاتە فشاری زۆر دەخرایە سەر ئەو خویندکارانەی سەرپۆشبەسەر بوون. تەنگ پێ هەڵچنینم سەرەتا لە زانکۆ بوو لە وانەکان وەریان نەدەگرتم، دواتر لەناو بینای بەشەکەم لە زانکۆ و چەندین شوێنی دیکە بێبەش دەکرام. بێجگە لەوانە لە لایەن پۆلیسەوە هەراسان دەکرام. ساڵی ١٩٩٨ دوو جار هۆشداریم پێدرا لە لایەن سەرۆکایەتیی زانکۆ، دوای شەش مانگ هۆشداریدانەکە بووە راستی و بە تەواوی دوور خرامەوە."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.