Mehmet Şah Yılmaz,Muhammet Ali Kemal
24 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2019
دیاربه‌كر - AA
له شارۆچكه‌ی دیجله‌ی سه‌ربه دیاربه‌كر، له ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی پۆلیس، دوو پۆلیس گیانیان له‌ده‌ستدا و پێنجی دیكه‌یان برینداربوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه دهستكهوتوون، ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی پۆلیس كه له گه‌ڕه‌كه گونده‌واره‌كان ده‌ورییه ئه‌نجامداوه، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بنكه‌ی سه‌ربازیی كاله، وه‌رگه‌ڕاوه و له ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌شدا دوو پۆلیسی سەربە هێزه تایبه‌ته‌كان گیانی له‌ده‌ستداوه و پێنج پۆلیسی دیكه‌ی هه‌مان هێز برینداربوون.
برینداره‌كان به هێلیكۆپته‌ر بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی دیاربه‌كر گوازراونه‌ته‌وه و خراونه‌ته ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكییه‌وه.